AP ١٤٠٢ ڕێبەندان ٥ ٢٠:١٤

ئەمریکا دەستبەرداری مەرجێک دەبێت

دانوستانی بەغدا و واشنتۆن بۆ کشانەوەی هێزی ئەمریکا لە عێراق دەستیپێکرد

دانوستانی بەغدا و واشنتۆن بۆ کشانەوەی هێزی ئەمریکا لە عێراق دەستیپێکرد

چوار سەرچاوە رایانگەیاند:ئەمریکا و عێراق ده‌ست به‌ دانوستانەکان ده‌کەن سەبارەت بە کۆتاییهاتنی سەربازی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە سەرۆکایەتی ئەمریکا لە عێراق.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، چوار سەرچاوە رایانگەیاند:ئەمریکا و عێراق ده‌ست به‌ دانوستانەکان ده‌کەن سەبارەت بە کۆتاییهاتنی سەربازی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە سەرۆکایەتی ئەمریکا لە عێراق و چۆنیەتی گۆڕینی پەیوەندییە دوقۆڵییەکان، ئەوەش هەنگاوێکە بۆ پێشەوە لە پڕۆسەیەکدا کە بەهۆی شەڕی غەززەوە وەستابوو.

سێ سەرچاوە به‌ ئاژانسی رۆیته‌رز-یان رایانگەیاندوه‌، ئەمریکا له‌ رێگه‌ی ئالینا رۆمانۆوسکی، باڵیۆزه‌كه‌ی له‌ به‌غدا په‌یامی ده‌ستپێكردنی دانوستانه‌كانی له‌گه‌ڵ عێراق بۆ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی گه‌یاندوه‌ته‌ فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق.

ئه‌و سێ سه‌رچاوه‌یه‌ ده‌ڵێن، ویلایەتەیەكگرتوەكانی ئه‌مریكا دەستبەرداری مەرجێكی پێشتری بوه‌ كە راگرتنی هێرشەكان بو لەلایەن گروپە چەكدارە هاوپەیمانی ئێرانەوە بۆ سەر هێزەكانی، بۆ دەستپێكردنی گفتوگۆكانی كشانەوەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی.

ئەمریکا 2500 سەربازی لە عێراق هەیە، راوێژکاریی و هاوکاری هێزە ناوخۆییەکان دەکات بۆ رێگریکردن لە سەرهەڵدانەوەی داعش، کە لە ساڵی 2014 دەستی بەسەر بەشێکی زۆری عێراق و سوریادا.

News ID 48817

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha