بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەسعوود ستایشی، وتەبێژی دەزگای داد، ئەمڕۆ سێشەممە 26ی بەرانبار لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا زانیاری لە سەر چەندین پرس و دۆسیەی گرنگی ئەمنی و سیاسی وڵات، بۆ ڕای گشتی بڵاو کردەوە.
ستایشی بە پیرۆزبایی دەسپێکی مانگی ڕەجەب لە پێوەندی لەگەڵ ڕووداوە تیرۆریستییەکەی ساڵیادی شەهیدبوونی سەردار سولەیمانی وتی: ڕژێمی زایۆنی کە هۆکاری سەرەکی تاوانی کرمان و تاوانە هاوشێوەکانە، بەم زووانە سزای ئەم تاوانە وەردەگرێت.
زیادیشی کرد:،دەسەڵاتی دادوەری بە فەرمانی تایبەت بەدواداچوونی بۆ بە ئەنجام گەیاندنی دۆسیەی ڕووداوی تیرۆریستی کرمان کردووە و چەند کەسی سەرەکی دەستبەسەر کراون و بەدواجوون بۆ دەستبەسەر کردنی کسانی دیکەش بەردەوامە.
.
Your Comment