بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لەگەڵ ئەوەى لە بەشێک لە ناوچەکانى سنوورى پارێزگاى سلێمانى و هەڵەبجە و گەرمیان و ڕاپەڕین خۆپیشاندانى مامۆستایان بەڕێوەدەچێت، بەڵام لە قەزاى شارەزوور ڕێگرى لە ماماستایان کرا خۆپیشاندان ئەنجام بدەن.
نوێنەرى مامۆستایانى ناڕازى لە قەزاى شارەزوور بە شارپرێسی ڕاگەیاند: ژمارەیەکی زۆر مامۆستا کۆبووینەتەوە بە مەبەستی ئەنجامدانی خۆپیشاندان لە قەزاکە، بەڵام ئاسایش ڕێگەنادات گردبوونەوە و خۆپیشاندان بکەین لەبەردەم پەروەردەی شارەزوور.
Your Comment