بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی دوای شەهید بوونی کۆمەڵێک لە زیارەتکارانی سەر گڵکۆی شەهید سولەیمانی لە ڕووداوێکی تیرۆریستی لە کرمان پەیامێکی بڵاو کردەوە.
دوژمنانی خراپەکار و جەنایەتکاری دژبەری گەلی ئێران، جارێکی دیکە کارەساتیان خولقاند و ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی ئازیزی کرمانیان لە مەزاری شەهیداندا شەهید کرد.
گەلی ئێران ئازیەتبار بوون و بنەماڵەی زۆر تازیەباری ڕۆڵەکانیان و ئازیزەکانیانن. جەنایەتکارانی دڵڕەق نەیانتوانی عەشق و خرۆشی خەڵک بۆ زیارەتی گڵکۆی سەرداری گەورە، شەهید حاجی قاسم سولەیمانی ببینن. بزانن کە سەربازانی ڕێگای ڕووناکی سولەیمانی ئەم جەنایەت و دزێوییە قبووڵ ناکەن. چ ئەو دەستانەی تلاون بە خوێنی بێ تاوانان و چ ئەو مێشکە گەندەڵانەی ئەوانیان پەل کێشی ئەم سەرلێشێواویە کردووە، هەر لە ئێستاوە دەکرێنە ئامانجی سەرکوت و سزادانی دادپەروەرانە. بزانن ئەم کارەسات خولقاندنە وڵامی توندی بە دواوە دەبێت باذن الله.
ئایەتوڵلا خامنەیی وێڕای دەربڕینی هاوخەمی خۆی بۆ بنەماڵەی شەهیدان، هیوای زووچاک بوونەوەی بۆ برینداران خواستووە.
Your Comment