بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە بە ئاماژە بە دیداری وەزیری دەرەوەی ئێران لەگەڵ ئیسماعیل هەنیە وتی: کۆبوونەوەی ئەمشەو دەرفەتێکی دیکە بوو بۆ ئەنجامدانی گفتوگۆ و ئاڵوگۆڕی بیروڕا سەبارەت بە دوایین دۆخی فەلەستین.
وتیشی: ئێران وەک گرینگترین لایەنگری نەتەوەی فەلەستین لە خەباتی ڕزگاریخوازانەی نەتەوەی فەلەستین، هەوڵی دیپلۆماسی بەربڵاوی لە ئاستی ناوچەیی و نێودەوڵەتی بۆ پشتیوانی لە گەلی ستەملێکراوی فەلەستین و کۆتایی هێنان بە شەڕی تاوانکاری و شەڕانگێزانەی ڕژێم لە دژی غەززە داوە لە سەرەتای پێشهاتەکانەوە تا ئێستا.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە زیادی کرد: لە سێبەری پەیوەندی نزیک و ڕاوێژکاری بەردەوامی نێوان لایەنەکان، دوایین دۆخی سیاسی و مەیدانیی پێشهاتەکانی غەززە تاوتوێ کرا و بیروڕا ئاڵوگۆڕ کرا، هەروەها هەنیە ڕاپۆرتێکی تەواوی لەسەر دۆخی ناوخۆیی و مەیدانی غەززە پێشکەش کرد.
Your Comment