AP ١٤٠٢ سەرماوەز ٢٥ ١١:٤٨

تورکیا ١٧٠ کیلۆمەتر دیواری لە سنووری ئێران چێکرد

تورکیا ١٧٠ کیلۆمەتر دیواری لە  سنووری ئێران چێکرد

بە گوێرەی ڕاگەیاندنی مێدیاکانی حکومەتی تورکیا ١٧٠ کیلۆمەتر لە دیواری سنووری نێوان ئێران و تورکیا لە درێژەی سنووری ٢٩٥ کیلۆمەتری ئەو وڵاتە لەگەڵ ئێران ، داناوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هەواڵدەری ئەنادۆڵی لە بەشی تورکی لە ڕاپۆرتێکی چڕوپڕدا لە تەواو بوونی ١٧٠ کیلۆمەتر لە دیواری سنووری نێوان تورکیا و ئێران هەواڵی دا. بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە ئامانج لە چێ کرانی ئەو دیوارە سنوورییە درێژ و پڕ تێچووە و چێ کردنی تاوەری ئەمنی و کەندنی خەندەق لە درێژەی ئەو سنوورە، دابینی ئاسایش لەنهێڵی سنووری ٢٩٥ کیلۆمەتری لەگەڵ ئێران و داخستنی ئەو سنوورە بەسەر چالاکی نایاسایی لەوانە قاچاخ، کۆچی نایاسایی و پەڕینەوەی هێزەکانی پەکەکە ڕاگەیەندراوە.

بە پێ هەر ئەو ڕاپۆرتە ئەو دیوارە سنوورییە ئێستا لە باش قەڵا لە شاری وانە.

News Code 48361

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha