AP ١٤٠٢ سەرماوەز ١٨ ٢٠:٤٦

ئەمیر عەبدوڵڵاهیان:

هاوئاهەنگی هەیە لە نێوان دیپلۆماسی و مەیداندا

هاوئاهەنگی هەیە لە نێوان دیپلۆماسی و مەیداندا

وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: ئەمڕۆ لە نێوان دیپلۆماسی و مەیداندا بۆ دابینی لانی زۆری بەرژەوەندی وڵات، هاوئاهەنبی ورد و نزیک هەیە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ لە زانکۆی تاران وتی: گەردەلوولی ئەوسا لە 7 ی ئۆکتۆبەر بەڕاستی ئیسرائیلی تێکدا. لە ئیسرائیل 7 دەزگای ئەمنیەتی شەو و ڕۆژ بە پێشکەوتووترین ئیمکانات چالاکن، بەڵام ئەو ئۆپراسیۆنە هەموو شتێکی تێکدا.

ئەمیر عەبدوڵڵاهیان لە درێژەدا وتی: ئەمڕۆ لە نێوان دیپلۆماسی و مەیداندا بۆ دابینی لانی زۆری بەرژەوەندی هاوئاهەنگی ورد و نزیک هەیە.

ناوبراو بە ئاماژە بە ڕێگاکانی بەرخۆدان لە بەرەنگار بوونەوەی ئیسرائیل وتی: بڕیاری بەرخۆدان ئەوە بوو کە بنکەکانی ئەمریکا لە ناوچە بە بۆنەی پاڵپشتی ڕاشکاوانە، هێرشیان بکرێتە سەر. ئۆپراسیۆنی گەردەلوولی ئەقسا سەداسەد فەلەستینی بوو.

وەزیری دەرەوەی ئیران بە ئاماژە بە پەیامە نێردراوەکان لە لایەم ئەمریکاوە، وتی: ئەوان لە یەکێک لە پەیامەکاندا دەیانەویست کە بە گرووپەکانی بەرخۆدان بڵێن ئۆپراسیۆنەکان ڕابگرن بەڵام ئێمە وەڵاممان دایەوە کە هیچ فەرمانێکی کردەیی دەرناکەین چونکوو ئەوان سەربەخۆن، بەڵام ئێران بەدڵنیاییەوەڕێز بۆ بڕیارەکانیان دادەنێت و درێژە دەداتە پشتیوانییەکانی خۆی.

ناوبراو هەروەها وتیشی کە بێ گومان ئەوە بەرخۆدانە کە قسەی کۆتایی دەکات.

ئەمیر عەبدوڵڵاهیان لە بەشێکی دیکە لە قسەکانیدا وتی: ئەمڕۆکە کڕیاری ئاوی قورسی ئیران کۆمپانیا ئەمریکییەکانن چونکوو بە دان پێدانانی بەرپرسانی ئەمریکی یەکێک لە ئاوە قورسە کوالێتی بەرزەکان هی ئێرانە.

ئەوەشی خستەڕوو کە هیچ ڕێککەوتنێک سەبارەت بە پرسی فەلەستین بە بێ ڕاوێژی ئێران ئەنجام نەبووە.

News ID 48293

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha