AP ١٤٠٢ سەرماوەز ١٨ ٠٨:٠٦

ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا ڕەتیکردەوە؛

گەڵاڵەی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە کوردستانی سووریا

گەڵاڵەی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە کوردستانی سووریا

ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا گەڵاڵەی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکای لە سووریا ڕەتکردەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا کۆبوونەوەیەکی ئەنجامدا و دەنگی لەسەر گەڵاڵەی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا نەدا و ڕەتیانکردەوە.

لە کۆتایی مانگی تشرینی دووەم، نووسینگەی ڕاند پاوڵ سیناتۆری کۆمارییەکانی ویلایەتی کێنتاکیی ڕایگەیاندبوو کە ڕەشنووسی گەڵاڵەیەکی پێشکەش بە ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا کردووە و تێیدا داوای کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا دەکات.

ئەنجوومەنی پیرانی ئەمەریکا بە ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەک بە 84 دەنگی نەخێر و 13 دەنگی بەڵێ، ئەم گەڵاڵەیەی ڕەتکردەوە کە باس لە کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە سوریا دەکات و دەنگی نەخێری دا.

News ID 48282

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha