بە پێی ڕاپۆڕتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار، هێرشەکەی ئه‌مشه‌وی هێزەکانی ئەمریکا بۆ سەر بنکەکانی حەشدی شەعبی كه دەوترێت هەشت کوژراو 11 برینداری لێ کەوتۆتەوە، هۆكاری هێرشه‌كه‌شی بۆ چه‌ندجارێك به‌ئامانجگرتنی بنكه سه‌ربازیه‌كانی هاوپه‌یمانان له‌ماوه‌كانی رابردوو گه‌ڕاندۆته‌وه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه باسی له‌وه‌شکرد، هێرشەکان بۆ سەر بنکەکانی لیوای 47ی حەشدی شەعبى بون لە ناوچەی جورف سەخری سەر بە پارێزگای بابل.
سوپای ئه‌مریكا ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، هێزه‌كانی فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی ئه‌مریكا هێرشی جیاواز و وردیان كرده سه‌ر دوو دامه‌زراوه له عێراق، هێرشه‌كان وه‌ڵامێكی ڕاسته‌وخۆی هێرشه‌كانی سه‌ر هێزه‌كانی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانان بوون .
Your Comment