بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وەزارەتی بەرگری سووریا ڕۆژی دووشەممە بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند کە هێزەکانی ئەو وڵاتە ژمارەیەک لە درۆنەکانی تیرۆریستەکانی سەر بە تورکیایان لە پارێزگاکانی حەما، ئەدلەب و حەلەب لە باکووری ڕۆژاوای سووریا تێکشکاندووە.
ڕۆژی چوارشەممەی هەفتەی رابردوو وەزارەتی بەرگری سووریا ڕایگەیاند کە هێزەکانیان، هێرشی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکانیان لە ئەدلەب و حەلەب پووچەڵ کردووەتەوە.
ئەو وەزارەتخانە هەروەها ڕایگەیاند کە هێزەکانیان درۆنێکی دیکە کە خەریک بوو 100 کیلۆگرام مادەی تەقەمەنیان لە ناوچەی جۆرین دەگواستەوە تێکشکاندووە.
Your Comment