AP ١٤٠٢ گەڵاڕێزان ٢٢ ٠٨:١٢

ئەمیر عەبدوڵڵاهیان:

ڕێگاچارەی سەرەکی کێشەی فەلەستین بەڕێوەبردنی ڕێفراندۆمە

ڕێگاچارەی سەرەکی کێشەی فەلەستین بەڕێوەبردنی ڕێفراندۆمە

وەزیری دەرەوەی ئێران نووسی: ئێران ڕێگاچارەی سەرەکی و هەمیشەیی بۆ فەلەستین بە پێ مافی نێودەوڵەتی لە بەڕێوەبردنی ڕێفراندۆم بۆ دیاری کردنی چارەنووس بە بەشداری هەموو فەلەستینییەکان لە ناوخۆ و دەرەوەی ئەو نیشتمانە، دەزانێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران بە بڵاو کردنەوەی دەقێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ڕاپۆرتێکی لە کۆبوونەوەی بەپەلەی بەرپرسانی وڵاتانی ئیسلامی لەسەر بابەتی فەلەتین لە ڕیاز پێشکەش کرد و نووسی: ئەگەرچی ئەو کۆبوونەوە دوای یەک مانگ بەڕێوەچوو بەڵام جارێکی دیکە گرینگایەتی پرسی فەلەستین و قودس وەکوو گرینگترین لایەنی یەکگرتوویی لە جیهانی ئیسلام هێنایە بەرباس.

ناوبراو وتیشی: سەرۆک کۆماری ئێران کە بە دە پێشنیاری گرینگ، کردەیی و بەپەلە لە ئەو کۆبوونەوە بەشداری کرد، لەسەر بڕیاری یەکلایی لە قازانجی فەلەستین لەوانە ڕاگرتنی کوشتوبڕ و کۆمەڵکوی لە غەززە، لابردنی گەمارۆی مرۆیی، بچڕانی هەر جۆرە پێوەندی سیاسی و ئابووری لەگەڵ ئیسرائیل لەلایەن وڵاتانی ئیسلامی و سزادانی ئیسرائیل و ئەمریکا و … جەختی کرد.

کۆماری ئیسلامی ئێران ڕێگاچارەی سەرەکی و هەمیشەیی بۆ فەلەستین بە پێ مافی نێودەوڵەتی لە بەڕێوەبردنی ڕێفراندۆم بۆ دیاری کردنی چارەنووس بە بەشداری هەموو فەلەستینییەکان لە ناوخۆ و دەرەوەی ئەو نیشتمانە، دەزانێت.

News ID 48006

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha