AP ١٤٠٢ گەڵاڕێزان ٦ ١٤:٠٠

کورتە فیلمی “بوومەلەرزەی بێ ڕیشتەر” گەییشتە بریتانیا

 کورتە فیلمی “بوومەلەرزەی بێ ڕیشتەر” گەییشتە بریتانیا

کورتەفیلمی بوومەلەرزەی بێ ڕیشتەر لە دەرهێنان و بەرهەمی فەرید نیکخا گەییشتە بەشی کێبڕکێی چواردەیەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی کورتەفیلمی والنتهامتسۆی بریتانیا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کورتەفیلمی بوومەلەرزەی بێ ڕیشتەر لە دەرهێنان و بەرهەمی فەرید نیکخا کە لە دامەزراوە نیمافیلمی مەریوان بەرهەم هاتووە و تا ئێستا لە چەندین فێستیڤاڵی ناوخۆیی و دەرەکی بەشداری کردووە ، ئێستا گەییشتە بەشی کێبڕکێی چواردەیەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی کورتەفیلمی والنتهامتسۆی بریتانیا.

بوومەلەرزەی بێ ڕیشتەر لەسەر بابەتی ژینگەیە و چیرۆکی فیلمەکە بەم شێوەیە کە لە ڕەوتی لێدانی ڕێگایەک لە دڵی سروشتدا، هێلانە مێروولەیەک لەسەر ڕێگاکەدا هەیە.

News Code 47832

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha