AP ١٤٠٢ گەڵاڕێزان ٣ ١١:٠٢

ڕێبەرانی حەماس لەگەڵ سەید حەسەن نەسروڵڵا سەبارەت بە فەلەستین کۆبوونەوە

 ڕێبەرانی حەماس لەگەڵ سەید حەسەن نەسروڵڵا سەبارەت بە فەلەستین کۆبوونەوە

ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان، ئەمینداری گشتی جەهادی ئیسلامی فەلەستین و سەرۆکی نووسینگەی سیاسی بزووتنەوەی ئەماس لە کۆبوونەوەیەکی هاوبەشدا گۆڕانکارییەکانی فەلەستینیان تاوتوێ کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەیادین، سەید حەسەن نەسروڵڵا ئەمیندای گشتی حزبوڵڵای لوبنان لەگەڵ زیاد نەخالە و ساڵح ئەلعارووری دیداری کرد.

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە لە ئەو دیدارەدا سەبارەت بە هوڵوێستی نێودەوڵەتی و ناوچەیی و ئەو هەوڵانەی کە بەرەی بەرخۆدان ئەبێ لە قۆناغی هەستیاری ئێستا بیگرێتە پێش گفتوگۆ کرا.

بەشداربووانی ئەو کۆبوونەوە سەبارەت بە ڕێگاکانی بەدی هاتنی سەرکەوتنی ڕاستەقینەی بەرخۆدان لە کەرتی غەززە و فەلەستین و ڕاگرتنی دەستێوەردانانەکانی ئیسرائیل لە دژی ئەو ناوچە و کەرتی ڕۆژاوا گفتوگۆیان کرد.

هەروەها لەسەر زەروورەتی بەردەوام بوونی هاوئاهەنگیەکان و شوێنگیری بەردەوام و ڕۆژانەی گۆڕانکارییەکان جەختیان کرد.

سەید حەسەن نەسروڵڵا، شەهیدانی ئۆپراسیۆنی گەردەلوولی ئەقسای شەهیدانی ڕێگای قودس ناولێنا.

News ID 47799

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha