AP ١٤٠٢ گەڵاڕێزان ١ ١٩:٣٥

لەژێر ناوی نۆرەی ئاشتی، هاوکاری و پێشکەوتن

کۆبوونەوەی وەزیرانی ٣+٣ لە تاران دەستی پێکرد

کۆبوونەوەی وەزیرانی ٣+٣  لە تاران دەستی پێکرد

یەکەم کۆبوونەوەی وەزیرانی ٣+٣ بە میوانداری ئەمیر عەبدوڵڵاهیان و بە ئامادەبوونی وەزیرانی دەرەوەی ڕووسیا، کۆماری ئازەربایجان، ئەرمینیا و تورکیا لە شوێنی وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەستی پێکرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، یەکەم کۆبوونەوەی وەزیرانی فۆرمەتی ٣+٣ بە ئامادەبوونی سێرگی لاڤرۆف،هاکان فیدان، جەیحون بایرامۆف و ئارارات میرزویان وەزیرانی دەرەوەی ڕووسیا، تورکیا،کۆماری ئازەربایجان و ئەرمینیا بە میوانداری حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان بە مەبەستی چارەسەری پرسەکانی ناوچەکە لە ڕێگای ناوچەیەوە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ لە وەزارەتی دەرەوەی ئێران لەژێر ناوی نۆرەی ئاشتی، هاوکاری و پێشکەوتن لە قەوقاز باشوور، دووهەمین کۆبوونەوەی ڕێکاری ناوچەیی ٣+٣ دەستی پێکرد.

ئەمیر عەبدوڵڵاهیان لە سەرەتای کۆبوونەوەکە وتی: هیوادارین لە درێژەی ئەم گفتوگۆگەلە وڵاتی دۆستمان گورجستانیش بەشداری سازێنەر و کاریگەری هەبێت.

شیاوی ئاماژەیە یەکەم خولی ئەو کۆبوونەوە لە مسکۆ بەڕێوە چوو.

News ID 47784

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha