AP ١٤٠٢ گەڵاڕێزان ١ ١٤:٥٠

بە پێنووسی دوکتور جەماڵ ئەحمەدی؛

کتێبێکی نوێ سەبارەت بە ژیانی مەولەوی تاوەگۆزی چاپ کرا

کتێبێکی نوێ سەبارەت بە ژیانی مەولەوی تاوەگۆزی چاپ کرا

کتێبی سۆزی فیراق؛ ژیان، هزر و سلووکی مەولەوی کورد لە نووسینی دوکتۆر جەماڵ ئەحمەدی چاپ و بڵاو کرایەوە.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کتێبی سۆزی فیراق؛ هزر و سلووکی مەولەوی کوردی بەرهەمی دوکتۆر جەماڵ ئەحمەدی لە 231 لاپەڕە بە زمانی فارسی لە لایەن بڵاڤگەی ئاڵای ڕووناکی بڵاو کرایەوە.

ئەم بەرهەمە گێڕانەوەی ژیانی مەولەوی تاوەگۆزی (مەولەوی کورد)لە خواناسان و زانایانی گەورەی کوردە کە دوو سەدە لەمەوپێش ژیاوە.

نووسەر لەم بەرهەمە بەنرخەدا هەوڵی داوە هەموو ڕەهەندەکانی ژیانی مەولەوی بە گێڕانەوەیەکی سەرەنجڕاکێش و وەکوو چیرۆک باس بکات.

دوکتۆر جەماڵ ئەحمەدی نووسەر و‌مامۆستای زانکۆیە و تا ئێستا چەندین بەرهەمی بەنرخی لەسەر زانایانی گەورەی کورد نووسیوە.

News ID 47777

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha