بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، له‌سلێمانى و به‌شێك له‌ناوچه‌كانى هه‌رێمى كوردستان مامۆستا‌و فه‌رمانبه‌ران ده‌ستیان به‌خۆپیشاندان كرده‌وه‌و داواى مووچه‌ى سێ مانگ ده‌كه‌ن.
مامۆستا‌و مووچه‌خۆران له‌به‌رده‌م په‌روه‌رده‌ى رۆژئاواى سلێمانى گردبونه‌ته‌وه و داواى مووچه‌ى سێ مانگى رابردوویان ده‌كه‌ن کە دواکەوتووە و نەدراوە.
مامۆستایانی میلاك و مامۆستایانی وانه‌بێژ و سه‌دان فه‌رمانبه‌ر و چالاكوانی دیكه له سلێمانی خۆپیشاندانی فراوانیان ئه‌نجامدا و دوای داخستنی شه‌قامی سالم به‌ره‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی رۆیشتن، ئه‌وان دروشمی به‌رده‌وامی بایكۆتیان راگه‌یاند.
Your Comment