AP ١٤٠٢ ڕەزبەر ٢٥ ٠٩:٤٧

ئایەتوڵڵا خامنەیی:

جەنایەتەکانی ئیسرائیل درێژەی ببێت کەس ناتوانێ پێش بە موسڵمانان بگرێت/ بۆردومان دەبێ ڕابگیردرێت

جەنایەتەکانی ئیسرائیل درێژەی ببێت کەس ناتوانێ پێش بە موسڵمانان بگرێت/ بۆردومان دەبێ ڕابگیردرێت

ژمارەیەک لە بلیمەتان و هەڵکەوتە زانستییەکانی ئێران لەگەڵ ئایەتوڵڵا خامنەیی دیداریان کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەیانی ئەمڕ سێشەمە ژمارەیەک لە بلیمەتان و هەڵکەوتە زانستییەکانی ئێران لەگەڵ ڕێبەری باڵای شۆرشی ئیسلامی دیداریان کرد.

ئایەتوڵڵا خامنەیی لەو دیدارەدا جەختیان کرد کە ئەگەر جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی درێژەی ببێت کەس ناتوانێ بەر بە موسڵمانان و هێزەکانی بەرخۆدان بگرێت.

وتیشیان : دەوڵەتی داگیرکاری زایۆنی دەبێ دادگایی بکرێت.

رێبەری زبادیان کرد: بە‌گوێرەی زانیارییەکانی ئێمە، سیاسەتی ئەم دواییەی ناو رژێمی زایۆنی ئەمریکاییەکان دایدەڕێژن؛ ئەمریکا لە جەنایەتی ئەم دواییەدا بەرپرسن.

بۆردومانەکان دەبێ خێرا بوەستێت.

ڕێبەری شۆڕش وتیان: رووداوەکانی ئێستای فەلەستین جەنایەتی ئاشکرای ڕژێمی زایۆنی و ژینۆسایدی ئاشکرایە بە پێش چاوی هەموو جیهانەوە.

وتیشیان: ناڕەزایەتی بەرپرسانی هەندێ وڵاتان و قسەیان لەگەڵ بەرپرسانی ئێمە ئەوەربووە بۆچی فەلەستینییەکان خەڵکی سڤیلیان کوشتووە؟ ئەم قسە دوورە لە ڕاشتی چونکوو دانیشتوانی شارۆچکەکان کەسانی ناسەربازی نین و چەکدارن بەڵام گریمان سڤیل بووبێتن ، چەند کەسیان کوژ اوە و چەند کەسی مەدەنی فەلەستینی لەم رۆژانەدا شەهید کراون

زیادیشیان کرد: رژێمی داگیرکەر سەد ئەوەندەی ئەم ڕێژەیە، واتا چەند هەزار ژن و منداڵ و پیرو لاوی سڤیلی لەم چەند رۆژەدا کوشتووە. بە بۆردومانی ناوەندە پڕ حەشیمەتەکان و بیاناکان کە دەزانێت شوێنی نیشتەجێ بوونی خەڵکی مەدەنیە بە پێش چاوی خەڵکی جیهانەوە خەریکە جەنایەت دەکات.

جەختیشیان کرد: دەبێ بۆردومانەکان بەپەلە ڕابگیردرێت، ئەم جەنایەتانە درێژەی ببت موسڵمانان و بەرخۆدان بێ تاقەت دەبن و کەس ناتوانێ پێشیان بگرێت

حضرت آیت‌الله خامنه‌ای افزودند: البته رژیم صهیونیستی هر کاری بکند نمی‌تواند شکست مفتضحانه خود در این قضیه را جبران کند

News ID 47700

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha