بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمیر عەبدوڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران کەمێک پێش ئێستا گەیشتە بەغدای پایتەخت.
لە لایەن قاسم ئەعرەجی ڕاوێژکاری باڵای ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی عێراقەوە پێشوازی لێکرا.
دواتر وەزیری دەرەوەی ئێران لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق دیدار و کفتوگۆی کرد.
پرسی فەلەستین، گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و زەروورەتی پشتیوانی لە خەڵکی غەززە لەو بابەتانەیە لەم سەفەرەی وەزیری دەرەوەی ئێراندا لێکدەرێتەوە.
Your Comment