بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سپۆتنیک، بە گوێرەی بەیاننامەی هاوبەشی چین و سووریا بە بۆنەی پێوەندی هاوبەشی ستراتیژیک، چین دژایەتی خۆیی لەگەڵ بوونی هێزە نایاساییەکان لە سووریا و دزینی سەرچاوە سروشتییەکانی ڕاگەیاند.
لە دەقی ئەو بەیاننامە هاوبەشە کە تەلەڤیزیۆنی ناوەندی چین بڵاو کرایەوە، هاتووە کە چین دژی بوونی سەربازانی نایاسایی لە سووریا، ئەنجامی ئۆپراسیۆنی سەربازی نایاسایی و دزینی نایاسایی سەرچاوە سروشتییەکانی سووریایە.
هەروەها هاتووە کە چین پاڵپشتی لە سەروەری ، سەربەخۆیی و یەکپارچەیی خاک و سیاسەت و هەوڵەکانی حکومەتی سووریا بۆ پاراستنی ئاسایش، سەقامگیری و گەشەی نەتەوەیی سووریا دەکات.
Your Comment