بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەممەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراقو ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆکی کۆماری ئیسلامی ئێران لەنیویۆرکی ئەمریکاو لەپەراوێزی بەشداریکردنیان لە 78مین کۆبونەوەی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوەیەکگرتوەکان دیداریان کرد.
سهرۆك وهزیرانى عێراق بهڵێنێك بهسهرۆكى ئێران دهداتو ڕایدهگهیهنێت، "هەرگیز رێگە نادهین خاکی عێراق بۆ هێرشکردنەسەر وڵاتانی دراوسێ بەکاربهێندرێت".
دهشڵێت: "نابێت ئهوهش بیر بچێت، ئێمهش هیچ كات سازش لەسەر ئاسایشو سەروەری عێراق ناكهین".
نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاشكرایكردووه، سەرۆک وەزیرانی عێراق بەئاماژەدان بەپێویستی خێراکردنی هەوڵەکان بۆ سەرخستنی پڕۆژە هاوبەشەکانی نێوان هەردوولا، لە دیدارەکەدا جەختی لە"گرنگی چەسپاندنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات، لەبوارە جیاجیاکاندا، لەبەرژەوەندی هەردوو گەلی دراوسێدا کردۆتەوە".
ههروهك ئهوهش هاتووه، "سودانی بۆ ڕهئیسى جەختیكردۆتهوه، هەرگیز رێگە نادات خاکی عێراق بۆ هێرشکردنەسەر وڵاتانی دراوسێ بەکاربهێندرێت، هەروەک چۆن سازش لەسەر ئاسایشو سەروەری عێراقیش ڕەتدەکاتەوە".
ئهوهشى وتوه، "دەبێت هەموو ئەو کێشانەی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێدا هەن وتوێژیان لەسەربکرێت، بەمەبەستی گەیشتن بەچارەسەری ڕیشەیی بۆ قەیرانەکان."
Your Comment