AP ١٤٠٢ خەرمانان ٢٩ ١٣:٥٧

ڕەئیسی لە دیداری کۆمەڵێک لە بیرمەندان:

حاج قاسم بەرەنگاری داعش نەبوایەتەوە تیرۆریزم ئەورووپای دەتەنی

حاج قاسم بەرەنگاری داعش نەبوایەتەوە تیرۆریزم ئەورووپای دەتەنی

سەرۆک کۆماری ئێران وتی: حاج قاسم ئەگەر ئەگەر بەرەنگاری داعش نەبوایەوە، تیرۆریزم سەرتاسەری ئەورووپای دەگرتەوە و ئەورووپا نەیدەتوانی شەوێکی ئارامی هەبوایە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید ئیبراهیم ڕەئیسی لە پەراوێزی کۆبوونەوەی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە دیداری کۆمەڵێک لە بیرمەندانی سیاسەتی دەرەوە بە ئاماژە بە بەرچاوگەی پێوەندی ئێران و ئەمریکا وتی کە ئێوە بیرمەندان لێکی بدەنەوە ئەمریکا لە 250 ساڵی دواییدا چەند ساڵ شەڕی نەبووە. بە گوێرەی لێکدانەوەکانی ئەمریکا بەس 20 ساڵی بێ شەڕی تێپەڕاندووە. ئەمریکا وڵاتێکی شەڕ دۆستە.

ناوبراو سەبارەت بە گۆڕینەوەی زیندانیان وتی بەکارهێنانی وشەی بارمەتە بۆ زیندانیانی ئەمریکی وشەیەکی ڕاست نییە. سەرجەم زیندانیان لە ئێران تاوانگەلێکیان هەبووە. ئەگەر گۆڕینەوەیەک ئەنجام دراوە و سزادان جێبەجێ نەکراوە بە بۆنەی ڕوانینی مرۆڤدۆستانەی کۆماری ئیسلامییەوەیە.

سەرۆک کۆماری ئێران درێژەی دا: گەمارۆ لە دژی گەلە نەک حکومەتەکان.بەکارهێنانی زمانی زۆر لە قاڵبی گەمارۆ و هەڕەشە لە دژی گەلی ئێران ئامێرێکی کارامە نییە.

رەئیسی بە ئاماژە بە تیرۆری شەهید سولەیمانی لەلایەن ئەمریکاوە وتی: ڕوانینی کۆماری ئیسلامی بە سەرۆک کۆماری پێشووی ئەمریکا ڕوانین بە تاوانبار و بکوژێکە چونکوو ئۆمەتێکی تازیەبار کرد و حاج قاسم قارەمانی بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم لە ناوچەکەیە.

ناوبراو جەختی کرد:حاج قاسم ئەگەر ئەگەر بەرەنگاری داعش نەبوایەوە، تیرۆریزم سەرتاسەری ئەورووپای دەگرتەوە و ئەورووپا نەیدەتوانی شەوێکی ئارامی هەبوایە.

News ID 47385

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha