AP ١٤٠٢ خەرمانان ٢١ ١٦:٣٥

وتەبێژی دەسەڵاتی داد هێنایە ئاراوە؛

دوایین زانیاری لەسەر دۆسیەی سیخوڕەکان و هاووڵاتیانی وڵاتانی ڕۆژاوایی لە ئێران

دوایین زانیاری لەسەر دۆسیەی سیخوڕەکان و هاووڵاتیانی وڵاتانی ڕۆژاوایی لە ئێران

وتەبێژی دەسەڵاتی داد سەبارەت بە دوایین دۆخی دۆسیەی سیخوڕ و هاووڵاتییەکانی وڵاتانی ڕۆژاوایی و ئەنجامی دۆسیەی گرووپی مونافقین شرۆڤەی پێشکەش کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەسعوود ستایشی وتەبێژی دەسەڵاتی داد لە کۆنگرەی ڕۆژنامەڤانیدا سەبارەت بە دۆسیەی گرووپی مونافقین وتی 104: کەس و کۆمپانیایەکی گرووپی مونافقین بانگهێشتی دادگا کراون یەک مانگ دەرفەتیان پێدراوە تا پارێزەرەکانی خۆیان بناسێین بەڵام هیچ کامەیان پارێزەرزی نەناساندووە و بەم پێیە دادگا بۆ خۆی پارێزەری بۆیان دیاری کردووە.

ناوبراو سەبارەت بە دوو سیخوڕی فەڕەنسی کە دەستگیر کراون وتی: هەر دوویان هاووڵاتی فەڕەنیسن و بە تۆمەتی سیخوڕی دەستگیر کراون .

هەروەها سەبارەت بە دۆسیەی دەستگیر کرانی کەسێکی سویدی وتی: ئەو کەسە لە ئێران هەندێک تاوانی ئەنجام داوە و ب ەپێ بڕیاری دادگا ڕەوانەی زیندان کراوە و ئێمەلە بواری ئاسایشی هاووڵاتیاندا لە هیچ کەسێک نابوورین.

News Code 47298

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha