AP ١٤٠٢ خەرمانان ١٣ ١٣:٣٧

مێهر لێکی دایەوە؛

پێکدادانەکان لە کەرکووک چۆن دەستی پێکرد؟

پێکدادانەکان لە کەرکووک چۆن دەستی پێکرد؟

یەکێک لە گرینگترین لایەنەکانی پرسی کەرکووک، ئەوەیە کە هێزەکانی پێشمەرگەی پارتی کە دەمێکە ئەو شارەیان بەجێ هێشتووە، ئێستا دەیانەوێت بگەڕێنەوە بنکەکانی خۆیان.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، شاری هەستیار و نەوتیی کەرکووک، چەند کاتژمێری سەخت و ئەستەمی تێپەڕاند. ئاگری ئاڵۆزی و پێکدادان، کاتێک دەستی پێکرد کە بڕیار درا کە بنەکانی پارتی چۆڵ بکرێن و جارێکی دیکە بدرێنەوە دەستی ئەو پارتە. بەڵام گرووپێک لە دژبەرانی عەرەب و تورکمان بە کۆبوونەوە لە بەردەم ئەو باڵەخانە دژایەتی ئەو بڕیارەیان کرد و ناڕازیان بە هەڵکردنی خێوەت و داخستنی ڕێگاکان، ئاڵۆزییەکانیان چڕ کردەوە. بەڵام گفتوگۆی بەرپرسانی خۆجەیی گەییشتە ئەنجام و ڕاکان سەعید جبووری سەرپەرشتی فەرمانداری کەرکووک ڕایگەیاند کە چۆڵ کردنی باڵەخانەکە ڕاگیراوە و ناڕازایان بە لابردنی خێوەتەکان و کردنەوەی ڕێگای نیوان کەرکوو و هەولێر ڕێککەوتوون. ڕاکان جبوور دوای پیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ سوودانی لەگەڵ ناڕازاین قسەی کرد و دوای ئەوە بوو کە خۆپیشاندەران کۆتایی هێنا بە خۆپیشاندانەکەیان و ڕێگاکانیان کردەوە.

تەقە و نائارامییەلان لە ئەو شارە خەریک بوو بەرەو توندوتیژی و خوێنڕشتن دەڕۆییشت. بەڵام دەستێوەردانی بەرپرسانی سیاسی و ئەمنی ڕێگریان کرد .

عامر شوانی وتەبێژی پۆلیسی کەرکووک ڕایگەیاند: سێ کەس بە ناوەکانی هاوکار عەبدوڵڵا، هەواڵ ستار و سەمەد محەمەد رەمەزان گیانیان لەدەست داوە و 15 کەسی تریش بریندار بوون و دواتریش یەکێکی دیکە برینداربووەکان گیانی لەدەست داوە.

یەحیا ڕەسووڵ وتەبێژی فەرماندەیی گشتی هێزە چەکدارەکان ڕایگەیاند کە لە هەمان کاتژمێرە سەرەتاییەکاندا سوودانی فەرمانی لێکۆڵینەوە لەسەر دۆخەکە و تاوانابرەکانی داوە و لە ئەو پێوەندییەدا حەوت هێزی ئەمنی بە تۆمەتی تەقە کردن بە ڕووی خۆپیشاندەران دەستگیر کراون.

سوودانی هەروەها پەرلەمانتارانی کەرووکیشی بانگهێشت کرد تا سەبارەت بە دۆخی سیاسی و ئەمنیەتی کەرکووک گفتوگۆ بکەن. سەباح حەبیب پەرلەمانتاری کەرکووک ڕایگەیاند کە شوێنگیری کردنی ڕووداوەکانی کەرکووک گرینگترین بڕیاری کۆبوونەوەکە بووە و ناوبراو داوای کرد کە غەرامە و مووچە بدرێتە بنەماڵەی قوربانیانی رووداوەکەی ئەم دواییە.

سوودانی هەروەها خێرا لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی هەرێم گفتوگۆی کرد و داوای کرد کە کەشی هاوکاری و ئاسایش خۆش بکەن. ناوبراو لە ئەو پێوەندییەدا لەگەڵ مەسعوود بارزانی سەرۆکی پارتی و نێچیروان بارزانی سەرۆک ی هەرێم گفتوگۆی کرد و لەسەر بابەتی گرینگ وەکوو جێبەجێ کردنی یاسا و دادپەروەری، چاوەدێری بەسەر چالاکی هێزە ئەمنییەکان و بەردەوام بوونی ئاسایش و سەقامگیری کۆمەڵایەتی جەختی کرد.

بافل تاڵەبانیش داوای لە سەرۆک وەزیرانی عێراق کرد کە هەوڵ بۆ گەڕاندنەوەی سەقامگیری بۆ کەرکووک بدرێت. بەڵام بزووتنەوەی گۆڕان داوای لە سوودانی کرد کە ئەرکی دابینی ئاسایشی کەرکووک بگرێتە ئەستۆ و ئیزن نەدات کە کێشەی خێڵەکی لە ئەو شارە ببێتە هۆی گیان لەدەست دانی خەڵک و داوای لە پارتی ویەکێتیش کردووە کە کێشەکانی خۆیان لە هەرێم نەگوازنەوە بۆ کەرکووک.

هێزی پارتی دەگەڕیتەوە بۆ کەرکووک یان نا؟

یەکێک لە گرینگترین لایەنەکانی پرسی کەرکووک، ئەوەیە کە هێزەکانی پێشمەرگەی پارتی کە دەمێکە ئەو شارەکان بەجێ هێشتووە، ئێستا دەیانەوێت بگەڕێنەوە بنکەکانی خۆیان. بەڵام گرووپەکانی دیکە پێیان وایە ئەو گەڕانەوە ئەبێ بە پێی ڕێککەوتن و هاوکاری بێت و لایەنی هاندان و نواندی هێز نەگرێتر خۆی. خالید مەفرجی نوێنەری پڕۆژەی عەرەب لە کەرکووک رایگەیاندووە کە بۆ چارەسەری ئەو کێشە، چەندین بژاردە هەیە. ناوبراو دەڵێت: بۆچارەسەر کردنی ناڕەزایەتییەکان بژاردەی زۆر بەیە؛ لەوانە چوون بۆ دادگا. بژاردەی دووهەم ئەوەی کە باڵەخانەی دیکە بدرێتە ئەو پارتە و پێویست نییە کە بگەڕێنەوە بۆ هەر ئەو بنکانە. لە هەر حاڵدا ئێمە پاڵپشتی دەکەین لە گەڕانەوەی پارتی بۆ کەرکووک، ئەوان مافی گەڕانەوە و بەشداری لە ڕەوتی سیاسیان هەیە. چونکوو کەرکووک دۆخی تایبەت بە خۆی هەیە. بەڵام ئەرشەد ساڵحی سەرۆکی فراکسیۆنی تورکمانەکانی پەرلەمانی عێراق ڕوانگەیەکی دیکەی هەیە و دەڵێت: باشترین ڕێگا ئەوەیە کە ئەو بابەتە دوای هەڵبژاردنی خۆجەیی لە ڕێگای دادگاوە چارەسەر بکرێت. هەر جۆرە ڕێککەوتنێک لە نێوان هەولێر و بەغدا، سەرەڕای ڕوانگە و بەرژەوەندی خەڵکی کەرکووک، ئێمە ناچار دەکات کە لە ڕێگای ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان بەدوای پاڵپشتییەوە بین . ئەو سیاسەتوانە لە دریژەدا بە شێوەی ناڕاستەوخۆ ئاماژەی دایە سەر پشت بەستیان بە تورکیا و وتوویە: تەنانەت ئەگەر پێویست بێت، داوا لە وڵاتانی دراوسێ دەکەین کە ڕۆڵی ناوبژیوان لە ئەو بارەوە بگێڕن.

کەرکووک و پێگەییشتنی سیاسی پارت و لایەنەکان

ئاڵۆزی و پێکدادانەکانی کەرکووک بە هەوڵ و ژیرایەتی سەرۆک وەزیران و هاوکاری بەرپرسانی خۆجەیی کۆتایی هات. کەرکووک لەبەر ژیانی عەرەب، تورکمان و کورد لە ئەو پارێزگایە بەستێنی ئەوەی هەیە کە لە چوارچیوەی نائەمن کرد بەشێوەی ئاوەژۆ کەڵکی لێوەربگیردرێت.

ڕووداوەکانی گەڕەکی ڕەحیم ئابادی کەرکووک نیشانی دا هەندێک لایەن جارێکی دیکە زەنگی نائەمنی و دژایەتیان لێداوە. ئەویش لە دۆخێکدا کە لەم دواییەدا هەنگاو لە ڕیگای گەشەی ئابووری هەڵهێنراوە و بڕیارە بە پشت بەستن بە داهاتی نەوتی، ئاهەنگی پێشکەوتن، خزمەت و گۆڕانکاری خێراتر لێبدرێت.

بێ گومان ڕووداوەکەی کەرکووک یەکێک لە تاڵترین ڕووداوەکان لەمێژووی چەند مانگی دوایی عێڕاق بوو. بەڵام ڕوانین بە ڕەوتی هەڵوێستی بەرپرسانی سیاسی عەرەبی شیعە و سوننە، کوردەکان وتورکمان نیشانی دەدات کە لایەنە سیاسییەکان لە باری سیاسی و خۆبواردنەوە پێگەییشتوون کە ئەوە دەتوانێت وەکوو هۆکارێکی گرینگ بۆ پاراستنی سەقامگیری و ئاسایشی دێتە ئەژمار کە پێشتر پێچەوانەی ئەوە بووە.

News Code 47199

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha