بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار ڕەزا تەڵایی نیک جێگری وەزیر و وتەبێژی وەزارەتی بەرگری و پشتیوانی هێزە چەکدارەکان وتی: لەبەر هێزی بەرگری ئێمە کە لە بواری جیاواز بەدەستمان هێناوە، ئیسرائیل خۆی خستووەتە نێو ئەم باسانەوە و هەوڵ دەدات بۆ خراپەکاری.
درێژەی دا: ئێمەش هەر بە پی ئەوە و لە درێژەی پێشکەوتنە تەکنیکی، تەکنۆلۆژیاییەکان، پیشەیی و وەبەرهێنان بە پشت بەستن بە زانایان و بیرمەندانی خۆمان، ئەبێ لە پاڵیدا دەستکەوتەکانیشمان بپارێزین و هێزی سەربازیمان هەبێت بۆ بەرگری کردنی.
ناوبراو راشیگەیاند کە ئێمە لە ساڵی 1393 وە پێش لە وەبەرهێنانی مووشەک و بەرنامە نوێیەکانمان، ناسینەوەی گرووپە تێکدەرەکانی دوژمنیش لە نێو ئامانجەکانی ڕێکخراوی پاراستنی ئیتلاعاتی وەزارەتی بەرگری هەبوو و هەر لە ئەو لێکۆڵینەوەدا دەرکەوت کە ڕێکخراوی مووساد لە سەر هەندێک لە بابەتەکان لە پیشەی بەرگری زوومی کردووە و دەیەوێت خراپەکاری ئەنجام بدات.
دوژمن دەیەویست تەقینەوەیەک بکات ، بەڵام هاوکارەکانی ئێمە لە زووترین کاتدا ئاگاداری ئەو بابەتە بوونەوە و ئاڵبەت هەر بە شێوەیەک چوونە پێشەوە کە دوژمن تێنەگات کە ئەوان لە ئەو ئۆپراسیۆنە ئاگادار بوونەتەوە و ئەو جۆرە کە دوژمن پلانی داڕشتبوو کە کانکتۆرێک لە ناو یەکێک لە مووشەکەکان دابنێت و بۆ تەقینەوەی بەکاری بهێنێت بەڵام ئێمە لە بەرانبەردا و بە بێ ئەوەی کە دوژمن ئاگادارببێتەوە ئیزنی دانانی ئەو کانکتۆرەمان نەدا و تەنیا تێچووەکەی لە سەر دەستی ئیسرائیل مایەوە.
Your Comment