AP ١٤٠٢ خەرمانان ١١ ٠٨:٠٣

یەکێتی زانایانی ئەهلی سوننەی عێڕاق هۆشداریی دا؛

پڕۆژەی تۆقێنەری ئەمریکا لە کەمپی ئەلهەول؛ دەرکەوتنی نموونەی نوێی بەغدادی

پڕۆژەی تۆقێنەری ئەمریکا لە کەمپی ئەلهەول؛ دەرکەوتنی نموونەی نوێی بەغدادی

سەرۆکی زانایانی ئەهلی سوننەی دیالەی عێڕاق بە ئاشكرا کردنی لایەنە ناڕوونەکانی ئەوەی کە لە کەمپی ئەلهەولی سووریا تێدەپەڕێت؛ کەمپی ئەلهەولیان دەست پەروەردەی ئەمریکا، ناوەندی پەرەسەندنی تیرۆریزم و هەڕەسە بۆ سەر ئاسایشی ناوچەکە وەسف کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەعلوومە، جەبار مەعمووری سەرۆکی یەکێتی زانایانی ئەهلی سوننەی عێڕاق لە پارێزگای دیالە لە گفتوگۆ لەگەڵ کەناڵی هەواڵی ئەلمەعلوومە لە جووڵەی مەترسیداری ئەمریکا بۆ ڕێکخستنی شەپۆلی بیری و پەروەردەی سەربازی نەوەیەکی نوێ لە سەربازانی تیرۆریستی داعش لە کەمپی ئەلهەولی سووریا هۆشداریی دا.

جەبار مەعمووری کەمپی ئەلهەولی سووریای پڕۆژەی مەترسیداری واشنتۆن بۆ ڕێکخستن و پەروەردەی بەرەی چوارەمی داعش وەسف کرد و زیادی کرد: چەند ساڵە نیسبەت بە مەترسیی کەمپی ئەلهەولی سووریا لە بەرهەمهێنانی بیری تیرۆریستی بە چاوەدێری ئەمریکییەکان لە سەر ئاسایشی عێڕاق هۆشداییم داوە.

ناوبراو جەختی کرد کە ئەلهەول بووەتە شوێنی پەرەسەندنی میراتی بیری بناژۆخوازانەی تیرۆریستگەلێکی بەناوبانگ وەکوو بێن لادەن و زەرقاوی و بەغدادی.

News ID 47167

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha