AP ١٤٠٢ خەرمانان ٤ ٢٢:٤٨

دەستبەسەر کرانی دوو تیرۆریستی داعشی لە سلێمانی

دەستبەسەر کرانی دوو تیرۆریستی داعشی لە سلێمانی

بەڕێوەبەرایەتی ئۆپراسیۆنەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم، دەستگیرکردنى دوو "تیرۆرست"ى لەناو شارى سلێمانی ڕاگەیاند.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دەزگاى ئاسایشی هەرێم بڵاویکردەوە، هێزەکانی ئۆپراسیۆنی دەزگای ئاسایشی هەرێم، بە هەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی، دوای کۆکردنەوەی زانیاری و چاودێریکردنی شوێنی داواکراوان، بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش لەدوو ئۆپراسیۆنی جیادا لەشاری سلێمانی، لەشەوی ٢٠٢٣/٨/٢٥ توانرا تیرۆریستان ( س، أ، ص ) و ( ف، ح، م )دەستگیربکەن، یەکێک لە تیرۆریستان لەپێشتردا لەناو ڕیزەکانی داعشدا بریندارکراوە.

وەک لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، لەئێستادا بەفەرمانی دادوەر بەماددەی ٢ لەیاسای بەرەنگاربونەوەی تیرۆر ڕاگیراون و ڕادەستی یاسا کران

News ID 47102

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha