AP ١٤٠٢ گەلاوێژ ٢٩ ١٨:٠٢

دوای چه‌ند ساڵ بێده‌نگی

ئه‌لبوومی "شاعیری ونبوو" بە ده‌نگی "شه‌هرام نازری" بڵاوده‌کرێتەوە

ئه‌لبوومی "شاعیری ونبوو" بە ده‌نگی "شه‌هرام نازری" بڵاوده‌کرێتەوە

ئه‌لبوومی "شاعیری ونبوو" (شاعر گمشده) بە ده‌نگی گۆرانبێژی ناوداری کورد مامۆستا "شه‌هرام نازری" بڵاو دەکاتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئه‌لبوومی "شاعیری ونبوو" (شاعر گمشده) بە ده‌نگی گۆرانبێژی ناوداری کورد مامۆستا "شه‌هرام نازری" و به ئاوازدانەری "ئەڕه‌شک ڕه‌فیعی" له‌سه‌ر شیعره‌کانی "م . ئازاد" به‌ زوویی بڵاو ده‌کرێتەوە.

ئه‌م دوو هونه‌رمه‌نده موزیکزانه له ساڵانی ڕابردوودا، چه‌ندین به‌رهه‌میان به بۆنه‌ی ڕێزلێنان و بیرئانینی باوکی شیعری نوێی ئێران "نیما یووشیج" پێشکه‌ش کردبوو.

تیتراژی کۆتایی فیلمی سینه‌مایی "ئێران بێرگێر" به ده‌نگی مامۆستا "شه‌هرام نازری" و به ئاوازدانەری "ئەڕه‌شک ڕه‌فیعی" له ساڵی ٢٠١٥ خه‌ڵاتی ته‌ندیسی "حافز"ی باشترین گۆرانی له پازده‌یه‌مین خولی جه‌ژنی سینه‌مایی "دنیای ته‌سویر"ی به‌ده‌ستهێنابوو.

له هاوکارییه‌کانی دیکه‌ی ئه‌م هونه‌رمه‌ندانه؛ ده‌توانین ئاماژه به گۆرانی "گه‌ڵاڕێژان" (برگ ریزان) به شیعری "مه‌حموود موشرف ئازاد تێهرانی" به نازناویی "م . ئازاد" بکه‌ین که دوای کاره‌ساتی دڵته‌زێنی بۆمه‌له‌رزه‌ی کرماشان له مانگی خه‌زه‌لوه‌ری ساڵی ٢٠١٧ به خه‌ڵکی لێقه‌وماوی کرماشان پێشکه‌ش کرا .

News ID 47029

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha