AP ١٤٠٢ گەلاوێژ ٢٩ ١٧:٣٣

بەدران چیا کورد:

دادپەروەری ڕاستەقینە دەرکردنی داگیرکارانی کوردستانی سووریایە

دادپەروەری ڕاستەقینە دەرکردنی داگیرکارانی کوردستانی سووریایە

بەدران چیا کورد هاوسەرۆکی بازنەی پێوەندی دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر وێڕای پێشوازی لە بڕیاری ئەمریکا بۆ گەمارۆدانی سەرکردەی تیرۆریستەکانی سەر بە تورکیا وتی:دادپەروەری ڕاستەقینە دەرکردنی داگیرکارانی کوردستانی سووریایە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەدران چیا کورد، هاوسەرۆکی بازنەی پێوەندییە دەرەکییەکانی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر لە ئەو بارەوە ڕایگەیاند: ئێمە لە بڕیاری وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا سەبارەت بە سەپاندنی گەمارۆ بە سەر هەندێک لە سەرکردەکانی تیرریستەکانی سەر بە تورکیا لە عفرین کە جەنایەتی ەنگی و ئاوارە کردنی کوردەکانیان ئەنجام داوە، پێشوازی دەکەین. ئێمە ئەو بڕیارە هەنگاوێکی ئەرێنی بۆ بەدی هاتنی دادپەروەری دەزانین بەڵام ئەوە بۆ کۆتایی هێنان بە مافی دانیشتووانی عەفرین و دۆخی شڵەژاوی ئەو شارە بەس نییە.

ناوبراو وتیشی: جگە لە ئەو دوو کەسە سەدان فەرماندەی ئەو تیرۆریستانە هەن کە خەڵک دەکوژن، دەدزن، مرۆڤ قاچاخ دەکەن، مادەی هۆشبەر بڵاو دەکەنەوە کە ئەبێ هەر هەموویان لە ئەو ناوچە دەربکرێن و ئەوەیە دادپەروەری راستەقینە.

News ID 47017

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha