AP ١٤٠٣ ڕێبەندان ١٤ ١٣:٣٢

تیرۆریستانی سەر بە جۆلانی زانایەکی عەلەوی تیرۆر دەکەن

تیرۆریستانی سەر بە جۆلانی زانایەکی عەلەوی تیرۆر دەکەن

سەرچاوە ئاگادارەکان لە سووریا باسیان لە تێوەگلانی تیرۆریستانی ژێر فەرماندەیی جۆلانی کرد لە تیرۆرکردنی زانایەکی دیاری سووری.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرچاوە ئاگادارەکان ڕایانگەیاند کە تیرۆریستان لە ژێر فەرماندەیی ئەبوو محەممەد ئەلجولانی لە تیرۆری زانای ناوداری سووری حەسان ئیبراهیم دەستیان هەبووە.

ئەوان ڕایانگەیاند: ئەم زانا دیارە عەلەوی بووە و ڕوونە کە تیرۆرکردنی لەسەر بنەمای پاڵنەری تائیفی بووە. ئەم تاوانە تووڕەیی بەربڵاوی لە نێوان چین و توێژە جیاجیاکانی نەتەوەی سووریادا دروست کردووە، چونکە حەسان ئیبراهیم پێگەیەکی باڵای ئەکادیمی هەبووە.

ئەم سەرچاوانە ڕوونیان کردەوە: تیرۆریستانی سەر بە جۆلانی هیچ کاردانەوەیەکیان بەرامبەر بە تیرۆرکردنی ئەم زانایە نیشان نەداوە، ئەمەش گومانەکانی زیاتر کردووە.

دوێنێ سەرچاوە ناوخۆییەکان بە تۆڕی ئەلمەیادینیان ڕاگەیاند: دکتۆر حەسان ئیبراهیم مامۆستای پەیمانگای توێژینەوەی زانستی لە دیمەشق پێنج ڕۆژ لەمەوبەر لە شوێنی کارەکەی ڕفێندراوە.

دانیشتوانی شارۆچکەی مەعرەبە لە گەڕەکی دیمەشق تەرمی ئەو زانایە سوورییەیان دۆزییەوە کە چەندین گولەی پێوەنراوە.

News ID 53834

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha