AP ١٤٠٣ ڕێبەندان ١٤ ١٧:٥١

کۆڕی ڕێزنان لە مامۆستا هەژار لە مەهاباد بەڕێوەچوو

کۆڕی ڕێزنان لە مامۆستا هەژار لە مەهاباد بەڕێوەچوو

کوڕی ڕێزنان لە مامۆستا هەژار لە ژێر ناوی "هەژار لە لووتکە؛ کۆڕێک بۆ شکۆی زمانی کوردی" بە هەوڵی شۆڕا و شارەوانی شاری مەهاباد بەڕیوە چوو.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە سەرەتای ئەم کۆڕە کە ئێوارەی ڕۆژی ڕابردوو (شەممە) لە هۆڵی وەحدەتی شاری مەهاباد بەڕیوەچوو، ئارەش شەهابی بەرپرسی کۆمیسیۆنی فەرهەنگی شۆڕای شاری مەهاباد وێڕای بەسەرکردنەوەی پێگەی بلیمەتان و ناودارانی شاری مەهاباد و لە سەرووی هەموویانەوە مامۆستا هەژار، ڕایگەیاند: دانانی دوو خەڵاتی تایبەتی بە ناوی مامۆستا هەژار و مامۆستا هێمن لە پرۆگرامەکانی داهاتووی شاری مەهاباد دەبێت.

هەروەها لە درێژەی ئەم کۆڕەدا مامۆستا عەبدولسەلام ئیمامی پێش‌نوێژی هەینی شاری مەهاباد، حوجەتولئیسلام قورەیشی نوێنەری وەلی فەقێ لە پارێزگای ورمێ، دوکتۆر ئەحمەد ئەحمەدیان و دوکتۆر شاباز موحسنی سەبارەت بە کەسایەتی و بەرهەمەکانی مامۆستا هەژار وتاریان دا.

ڕێزنان لە خاتوو مەهپارە لاهیجانی وەرگێڕی کتێبی "قانوون لە پزشکیدا"، فەریدوون حەکیم‌زادە نووسەری کتێبی "هەژار لە لووتکەدا"، سەلاح پایانیانی و مستەفا شەرفکەندی بە نوێنەرایەتی لە خێزانی مامۆستا هەژار، لە بەشەکانی دیکەی ئەم کۆڕە بوو.

News ID 53838

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha