بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوکتۆر ئەحمەد فازلزادە سەرۆکی ڕێکخراوی بەڵگەیی و لێکدانەوەی زانست و تەکنۆلۆژیای جیهانی ئیسلام(ISC)، ڕایگەیاند: ئێران لە ساڵی 1980 واتە یەک ساڵ پاش شۆڕشی گەلان لەباری زانستەوە لە ئاستی وڵاتانی جیهانی لە پلەی 50دا بوو، کەچی 25 ساڵ دواتر، واتە لە 2005دا گەیشتە پلەی 34 و بە گوێرەی دوا ئامارەکان لە ساڵی 2024دا پلەی 17 جیهانی مسۆگەر کردووە و ئەمەش واتە بەرزبوونەوەی 33 پلەیی زانستی لە ئاستی جیهانی.
سەرۆکی ISC ڕاشیگەیاند: ڕێژەی بەرهەمهێنانی زانستی ئێران لە ساڵی 1980، 284 بەڵگە بووە و ئەم ڕێژەیە لە ساڵی 1999 گەیشتۆتە 1450 بەڵگە، لە ساڵی 2005 بۆتە 7497 بەڵگە و لە 2024دا 75928 بەڵگەیە.
Your Comment