بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەندامی یەکێتی نیشتمانی بە ڕەخنە لە تورکیا بۆ پێشێل کردنی ئاشکرای سەروەریی عێراق و یاسا نێودەوڵەتییەکان بە پێشکەش کردنی ئامارێک ڕایگەیاند کە ئەرتەشی تورکیا لە 6 مانگی ڕابردوودا زیاتر لە 660 جار ناوچەگەلێک لە هەرێمی کوردستانی تۆپباران کردووە و ئەوە بە واتای ڕاگەیاندنی شەڕ لە دژی سەروەریی عێراقە.
ئەلمەعلوومە شەوی سێشەممە ڕاپۆرتی دا کە بورهان شێخ ڕەئووف ئەندامی باڵای ئەکێتی نیشتمانی بە دەربڕی ناڕەزایەتی بە بێدەنگی بەغدا بەرانبەر هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر خاکی عێڕاق وتی:هێرشی تورکیا بۆ سەر عێراق بووەتە دیاردەیەکی ئاسایی و ڕۆژانە مامناوەند 4 هێرشی ئاسمانی دەکرێتە سەر عێڕاق و تا ئێستا سەدان ژن و منداڵی بێ تاوان لە ئەو هێرشانەدا کوژراون و هەزاران کەسی دیکەش ئاوارە بوون.
ناوبراو داوای لە حکومەتی عێراق کرد کە لە لای ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان لە ئەو پێوەندییەدا لە دژی ترکیا سکاڵا بکات.
Your Comment