AP ١٤٠٢ گەلاوێژ ٢٣ ١٩:٠٨

لە کۆنگرەی ڕۆژنامەڤانی؛

ئەمیر عەبدوڵڵاهیان: بەدوای ڕێککەوتنی کەم لە بەرانبەر کەم نین

ئەمیر عەبدوڵڵاهیان: بەدوای ڕێککەوتنی کەم لە بەرانبەر کەم نین

وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند: پێش شۆڕشی ئێران بڕێک پارە بۆ کڕینی چەک و تەقەمەنی درابووە بریتانیا کە توانیمان 390 ملیۆن پۆندی لە بریتانیا وەربگرینەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی هەندێک ڕێککەوتن کراوە و بەشگەلێکی خاڵی بەهێزە و هاوکارەکانی من پێشتر هەوڵی خۆیان داوە بەڵام ئەو دانوستانە دانوستانی یەک لایەن لەگەڵ چەند لایەن بووە.

ناوبراو وتی: چەندین مانگە گفتوگۆ و دانوستان و گۆڕینەوەی پەیامی ناڕاستەوخۆ لەگەڵ لایەنی ئەمریکیمان لەسەر کورسییە.

وەزیری دەروەوی ئێران وتیشی: ئێمە هیچکات بەدوای ڕێککەوتنێکی کاتی یان کەم لە بەرانبەر کەم نەبووین و ناشبین . هیچ پێوەندییەکیش لە نیوان بابەتی زیندانیان لەگەڵ پارە بلۆکە کراوەکان نیە.

ناوبراو سەبارەت بە کێڵگەی نەوتی ئارەش وتی: ئێمە لە ئەو بارەوە تا ئێستا دوو جار لەگەڵ وەزیری دەرەوەی کوەیت گفتوگۆمان کردووە و لەسەر ئەوە ڕێککەوتووین کە ئەوە بابەتێکی مافییە و لە ڕێگای مافی و دیپلۆماسی و تەکنیکییەوە شوێنگیری دەکەین.

هەروەها سەبارەت بوونی هێزی بیانی لە کەنداوی فارس وتی ئەوە یارمەتیدەری ئاسایش لە ناوچەکە نییە.

News ID 46961

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha