AP ١٤٠٢ گەلاوێژ ٢٣ ١٠:٥٦

سەرۆکی مەجلیسی ئێران:

چەندین پرۆژەی نائەمن کردنی ئێران لە رۆژانی رابردوودا پووچەڵ کراوەتەوە

چەندین پرۆژەی نائەمن کردنی ئێران لە رۆژانی رابردوودا پووچەڵ کراوەتەوە

سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی ئێران رایگەیاند لە رۆژانی رابردوودا چەندین پرۆژەی دوژمن بۆ نائەمن کردنی ئێران پووچەڵ کراوەتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، موحەمەد باقر قاڵیباف لە لێدوانێکدا پێش دەستپێکردنی کۆبوونەوەی مەجلیس وتی: تێکدانی ئاسایشی وڵات و ئارامی و ژیانی خەڵک، پڕۆژەی هەمیشەیی دوژمنانی گەلی ئێرانە.

قاڵیباف رایگەیاند: هێرشی تیرۆریستی لە بارەگای شاچراغ کە بووە هۆی شەهیدبوونی کەسێک و بریندار بوونی ژمارەیەک لە خادمان و هاووڵاتیانی بەرێز ئیدانە دەکەین.

راشیگەیاند لە ماوەی ئەم چەند حەوتەیەدا لە هۆشیاریی و وریایی هێزە ئەمنییەکان پرۆژەکانی دوژمن بۆ نائەمن کردنی وڵات تێکشکا.

داواشی کرد دەسەڵاتی دادی ئێران بەزووترین کات بکەران و پشتیوانانی ئەم جەنایەتە سزا بدات.

News ID 46954

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha