بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، چاوەدێری گشتی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ڕاپۆرتی سێ مانگەی دووهەمی ساڵی 2023 ی خۆیی سەبارەت بە ئۆپراسیۆنی دژە داعشی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق و سووریا بڵاو کردووەتەوە و تێیدا ئاماژەی داوەتە ئۆپراسیۆن و هاوکاریی هاوپەیمانی و ئەمریکا لەگەڵ هێزە کوردییەکانی سووریا و عێراق.
لە بەشێک لە ئەو ڕاپۆرتەدا ئاماژە دراوەتە سەر ژمارەی بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا و ڕووسیا لە ئەو ناوچە. بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە ئەمریکا لە سووریا چوار بنکەی سەربازی سەرەکی هەیە کە سێ بنکەی لە ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی کوردەکانە.
بەڵام وەزارەتی بەرگری ئەمریکا پاگەندەی کردووە کە ژمارەی بنکە سەربازییەکانی ڕووسیا لە ئەو ناوچە زیاتر لە ئەمریکایە و دەگاتە 8 بنکە.
Your Comment