بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەعلوومە، سەباح عەکیلی شرۆڤەکاری سیاسی عێڕاق جەختی کرد کە دوای دەربڕینی ڕای دەوڵەتی ئەو وڵاتە لەسەر نزیکی بە ئێران بە ئامانجی مسۆگەر کردنی هاوردە کردنی گاز لە ئەو وڵاتەوە و دابینی کارەبای عێراق، ئەمریکا بۆ خەساردان لە بەغدا هاتووەتە مەیدان.
ناوبراو لە درێژەدا زیادی کرد: گەمارۆ سەپێندراوەکان لەلایەن ئێرانەوە لە دژی هەندێک وڵات لەوانە ئێران، گەمارۆ تاک لایەنەیە و هەر بۆیە عێڕاق بەهیچ لەونێک، پابەندی جێبەجێ کردنی ئەو گەمارۆیان نابێت چونکوو لەلایەن نەتەوەیەکگرتووەکانەوە دەرنەکراوە.
ناوبراو وتیشی: هەڵوێستی عێراق هەمبەر ئێران و هاوکاری لەگەڵ ئەو وڵاتە لەسەر ڕوانگەی بەغدا بۆ نزیک بوونەوە بە دیمەشق و پەرەسەندنی هاوکارییەکان لەگەڵ سووریا، بەلای ئەمریکاوە ناخۆشە و بووەتە هۆی ئەوەی کە ئەمریکا لە هەندێک بوارەوە عێراق بکاتە ئامانج.
Your Comment