AP ١٤٠٢ گەلاوێژ ٧ ٠٩:٣١

هێرشی درۆنیی تورکیا بەردەوام دەبێت؛

ڕاگەیێندراوی هەسەدە لە کوژرانی چوار شەڕڤانی لە عامودێ

ڕاگەیێندراوی هەسەدە لە کوژرانی چوار شەڕڤانی لە عامودێ

ماوەیەکە سوپای تورکیا و میت هێرشی درۆنیان بۆ سەر هێزەکانی یەپەگە و پەکەکە و هەسەدە لە کوردستانی سووریا و عێراق چڕ کردۆتەوە.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە نوێترین هێرشی تورکیا بۆ سەر کورد لە ناوچەکە هێرشێکی درۆنی تورکیادا لە عامودێ بوو کە چوار شەڕڤانی هەسەدە گیانیان لە دەست دا.

نووسینگەی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر لە ڕاگەیەنراوێکدا وتوویەتی: "بە ئامانجی لێدان لە ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە، تورکیای داگیرکار و بەکرێگیراوەکانی بەردەوامن لە هێرشە تیرۆریستییەکانیان بۆسەر ناوچەکانی باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا."

لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە، "لە دووژمنکارییەکی نوێدا، کاژێر 07:00ی ئێوارە، درۆنێکی سەر بە داگیرکاران، گوندی خربەخوێی لە ناوچەی عامودێ کردە ئامانج"

لەو هێرشەدا چوار شەرڤانی هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک کوژراون.

میدیای نزیک لە بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر بڵاویکردەوە، تورکیا لە رێگەی درۆنەوە هێرشی کردووەتە سەر عامودێ و باس لەوەش دەکات، هەر ئەمڕۆ هەینی، تورکیا بە دۆشکە و چەکی دیکەی مامناوەند هێرشی کردووەتەسەر گوندی مەزن-ی ناوچەی شێراوەی عەفرین و لە ئەنجامدا کەسێک بریندار بووە.

News ID 46772

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha