بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، كه‌مێك پێش ئێستا لهتهكیهى كاكه‌مه‌ندى سنورى قه‌زاى چه‌مچه‌ماڵ، توركیا له‌ڕێگه‌ى درۆنه‌وه هێرشیكرده‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێك‌و به‌گوێره‌ى زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كانیش قوربانى هه‌یه.
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى شارپرێس لهسهرچاوهیهكى تایبه‌ته‌وه دهستیكهوتوه، كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر لهدهروازهى ته‌كیه‌ى كاكه‌مه‌ند (به‌دیاریكراو لهتاقهكهى ته‌كیه) درۆنێكى توركى هێرشیكردۆته‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێك‌و به‌ته‌واوى سوتاندویه‌تى.
سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێت: " تائێستا نازانرێت چه‌ند كه‌سێك له‌ناو ئۆتۆمبێلهكهدابون، به‌ڵام كه‌سێك به‌سوتاوى هێنراوه‌ته ده‌ره‌وه‌و ئۆتۆمبێله‌كه‌شى به‌ته‌واوى سوتاندووه."
Your Comment