بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، رێوڕەسمی ڕادەست کردنی مووشەکی کڕووزی ئەبوومەهدی بەیانی ئەمڕۆ سێشەمە بە ئامادەبوونی ئەمیر موحەمەد ڕەزا ئاشتیانی وەزیری بەرگری، سەردار عەلیڕەزا تەنگسیری فەرماندەی هێزی دەریایی سوپا و دەریادار حەمزە عەلی کاویانی جێگری فەرماندەی هێزی دەریایی ئەرتەش تەڤلی یەکینەکانی ئەرتەش و سوپا کرا.
مووشەکی کرووزی ئەبوومەهدی بەرهەم هێنراوی پیشەی هەوافەزی وەزارەتی بەرگری ئێرانە کە زیاتر لە هەزار کیلۆمەتر مەودا دەبڕێت لە کاتی تەقاندندا.
ئەمیر ئاشتیانی وەزیری بەرگری ئێران رایگەیاند لە بەرنامە و سیستەمی ئەم مووشەکەدا کەڵک لە هۆشی دەستکرد وەرگیراوە.
Your Comment