AP ١٤٠٢ پووشپەڕ ٣١ ١٦:٣٧

لەدوو ناوچە ئاگرەکە هەر دەگڕێت؛

ئاگرکەوتنەوە لە سێ ناوچەی دارستانیی مەریوان کۆنتڕۆڵ کرا

ئاگرکەوتنەوە لە سێ ناوچەی دارستانیی مەریوان کۆنتڕۆڵ کرا

بەڕێوەبەری گشتی سەرچاوەی سروشتیی کوردستان رایگەیاند: ئاگرکەوتنەوە لە سێ ناوچەی دارستانیی مەریوان کۆنتڕۆڵ کرا.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بێهزاد شەریفی بە هەواڵنێری مێهری وت: ئاگرکەوتنەوەی دارستانەکانی مەریوان لە سێ ناوچە کۆنتڕۆڵ کراوە و لە دوو ناوچەدا هێشتا ئاگرەکە تیژە و دارستانەکە دەسووتێت.

شەریفی رایگەیاند: ئاگرکەوتنەوە لە دارستانەکانی مەریوان دوای سێ رۆژ لە ناوچەی کەڵکە جان، دارسەیران و پێڵە کۆنترۆڵ کرا.

لە ئێستادا هێزەکانی ئاگرکوژێنەوە و خەڵکی ناوچەکە سەرقاڵن بە کوژاندنەوەیئاگر لە ناوچەی کانی میران.

News ID 46693

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha