بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەلمانیتۆر نووسی: دوای ئەوەی لە مانگی ئاپریل تورکیا هەوڵی دا مەزڵۆم کۆبانی لە شاری سلێمانی تیرۆر بکات، هاتوچۆی ئەو فەرماندە کوردە کەم بۆتەوە.
هەروەها رایگەیاند کە هێزەکانی کورد لە سووریا رێوشوێنی ئەمنی توندتریان گرتۆتە بەر.
ئەلمانیتۆر راشیگەیاندووە کە تورکیا هێرشی ئاسمانی بۆ تیرۆری بەرپرسانی پەکەکە و فەرماندەکانی کوردی سووریا زیاتر کردۆتەوە.
Your Comment