AP ١٤٠٢ پووشپەڕ ١٢ ١٣:٤٩

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران:

سەرۆک کۆماری ئێران سەردانی عەرەبستان دەکات/ فەڕەنسا واز لە توندوتیژی بەرانبەر خۆپیشاندەران بێنێت

سەرۆک کۆماری ئێران سەردانی عەرەبستان دەکات/ فەڕەنسا واز لە توندوتیژی بەرانبەر خۆپیشاندەران بێنێت

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند کە ڕێکەوتی سەفەری سەرۆک کۆمار بۆ ریاز دیاری نەکراوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە پرێس کۆنفڕانسی هەفتانەیدا باسی چەند بابەتی گرینگ و ڕۆژەڤی جیهانو ناوچەکەی کرد.

کەنعانی بە بەرپرسانی فەڕەنسای وت واز لە توندوتیژی نواندن بەرانبەر خۆپیشاندەرانی ناڕازی بێنن.

هەروەها باسی لە سەفەری سەرۆک کۆماری ئێران بۆ عەرەبستان کرد و وتی: ڕێکەوتی ئەم سەفەرە دیار نەکراوە .

وتیشی: لە هەوڵ داین پەیوەندی بازرگانی و ئابووری نێوان تاران و ڕیاز ببووژێنینەوە.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران سەبارەت بە وەستانی دانوستانی نێوان ئێران و ئەمریکا لە عەمان ڕایگەیاند: ڕەوتی دانوستانەکان گەشبینانەیە.

News ID 46473

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha