AP ١٤٠٢ پووشپەڕ ١١ ١٨:٣١

ڕۆژنامەی گاردیەن ڕایگەیاند:

بڕیاری ئەورووپا بۆ هەڵنەوەشاندنەوەی گەمارۆی مووشەکی ئێران مەترسیدارە

 بڕیاری ئەورووپا بۆ هەڵنەوەشاندنەوەی گەمارۆی مووشەکی ئێران مەترسیدارە

ڕۆژنامەی گاردیەن لە ڕاپۆرتێکدا نووسی کە بەرنامەی ئەورووپا لەسەر جێبەجێ نەکردنی بەڵێنەکانی خۆی لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی و هەڵنەوەشاندنەوەی گەمارۆی مووشەکی لەسەر ئێران لە ئۆکتۆبەری ئەمساڵ، هەوڵێکی مەترسیدارە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕۆژنامەی گاردیەن بە ئاماژە بە ویستی بریتانیا و دیکەی وڵاتانی ئەورووپی بۆ هەڵنەوەشاندنەوەی گەمارۆی مووشەکی ئێران بە پێی ڕێککەوتنی ناڤۆکی نووسی: بڕیاری وڵاتانی ئەورووپی بۆ پێشێل کرانی ئەو ڕێککەوتنە مەترسیدارە، چونکوو نادیارە تاران لە کاتێکدا کە نزیک بووەتەوە لە دروست کردنی چەکی ئەتۆمی، چ کاردانەوەیەکی دەبێت.

ڕۆژی هەینی ڕۆیتێرز لە زمانی سەرچاوە دیپلۆماتیکەکانەوە ڕاپۆرتی دابوو یەکێتی ئەورووپا بەرپرسانی ئێرانی ئاگادار کردووەتەوە کە گەمارۆی هاوپەیوەند بە بەرنامەی مووشەکی بالستیکی ئێران درێژە دەدات.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی گاردیەن ئەو پاساوەی کە یەکێتی ئەورووپا و بریتانیا ئاماژەی پێ دەدەن، پێشێل کرانی ڕێكکەوتنی ناڤۆکی لەلایەن ئێران، فرۆشی درۆن بە ڕووسیا بۆ بەکارهێنان لە شەڕی ئۆکراینا و گواستنەوەی لە داهاتوودا بۆ ڕووسیا بوو.

News ID 46463

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha