بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕۆیتێرز، بەرپرسێکی ئیسرئایلی بە کشانەوە لە پاگەندە پێشووەکانی بەرپرسانی تێلاڤیڤ پاگەندەی کردووە کە تێلاڤیڤ بەرنامەیەکی سەربازیی ڕێگریانەی لە دژی ئێران نییە.
زاچی هانگبی ، ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئیسرائیل وتی ئەرتەش و هێزە چەکدارەکان لە ئێستادا بەرنامەیەکیان بۆ هێرشی پێشگیرانە بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران نییە؛ بەتایبەتی ئەوەی کە خولی نوێی دانوستانەکانی نێوان واشنتۆن و تاران، کە بە ئەمانجی کەم کردنەوەی ئاڵۆزیەکان ئەنجام دەدرێت، هێشتا لە ئارادایە.
Your Comment