AP ١٤٠٣ سەرماوەز ١٤ ١٦:٢٢

حەشدی شەعبی ئامادەی شەڕی تیرۆریستانی سووریا

حەشدی شەعبی ئامادەی شەڕی تیرۆریستانی سووریا

سەرۆکی ڕێکخراوی حەشدی شەعبی عێراقی ئامادەیی تەواوی حەشدی شەعبی و هێزە ئەمنییەکانی عێراقی بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ تیرۆریستان ڕاگەیاند.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە هەواڵدەریی واع عێراقی، فالح فەیاز، سەرۆکی ڕێکخراوی حەشدی شەعبی عێراق ڕایگەیاند: حەشدی شەعبی و هێزە ئەمنییەکانی عێراق ئامادەن بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستان.

ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا لە پارێزگای نەینەوا لە باکووری ڕۆژئاوای عێراق، زیادی کرد: فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان هەموو ئاسانکارییەکی بۆ پاڵپشتیکردنی هێزە ئەمنییەکان دابین کردووە کە ئاسایشی وڵات دەپارێزن.

بە گەلی عێراق ڕادەگەیەنین کە عێراق بە سەقامگیری دەمێنێتەوە و دەزانین چۆن شەڕی تیرۆریستان بکەین.

News ID 52986

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha