AP ١٤٠٣ سەرماوەز ١٤ ١٦:٠٤

ئاشتی تورکیا و پەکەکە و هێرشی تیرۆریستان سووریا بۆ سەر کورد

ئاشتی تورکیا و پەکەکە و هێرشی تیرۆریستان سووریا بۆ سەر کورد

هێرشی نوێی هێزی ملیشیای پاڵپشتکراوی تورکیا بۆ سەر ناوچەی ژێر کۆنتڕۆڵی دەوڵەتی سووریا و کوردەکانی ئەو وڵاتە، چ ئەنجام و پاشهاتێکی لە سەر پڕۆسەی ئاشتی دەوڵەتی تورکیا و پەکەکە و هاوکات چارەسەریی سیاسی قەیرانی سووریا دەبێت؟

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مێگان بۆدێت سەرۆکی ڕێکخراوی تەوێژینەوەی ئاشتی کوردی لە واشنتۆن لە یادداشتێکەدا بە ئاوڕدانەوە لە پێشڕەویی ملیشیاکانی ناسراو بە سوپای ئازادی سووریا بە پاڵپشتیی تورکیا و لێ‌کەوتنەوەی قەیرانێکی مرۆیی لە باکووری ڕۆژئاوا و ڕۆژهەڵاتی سووریا و ناوچەی ژێر کۆنتڕۆڵی ئیدارەی خۆسەری کوردی و هێزە دیموکراتیکەکانی سووریا، ئەم پرسیارەی ورووژاندووە کە ئەم هێرشە چ کاریگەرییەکی لە سەر پڕۆسەی ئاشتی دەوڵەتی تورکیا و پەکەکە و هاوکات چارەسەریی سیاسی قەیرانی سووریا دەبێت؟

ئەمە لە کاتێکدایە کە بە گوێرەی نوسەری یادداشتەکە زۆربەی ئەم گرووپە شۆڕشیانە پێشتر بە هۆی کەڵکئاژۆیی لە کوردەکان، ئێزدییەکان و ژنان لە لایەن ویلایەتە یەکگرتووەکانەوە خراونەتە لیستی گرووپگەلی تیرۆریستی، هەر بۆیە ئەم هێرشە لەم ساتەوەختەدا زەروورەتی پێداگری بۆ چارەسەریی سیاسی قەیرانی سووریا و پرسی کوردەکانی تورکیا بۆ ئاسایش و سەقامگیری ڕۆژهەڵاتی ناوین و لەوان تێکشکاندنی پاوەجێی داعش تۆکمەتر دەکات.

یادداشتەکە بە ئاوڕدانەوە لەوەی کە ملیشیا پاڵپشتکراوەکانی تورکیا، مەترسین بۆ سەر کوردە ئاوارەکان و کەمینە ئاینییەکان، دەڵێت: ملیشیاکانی سوپای ئازادی سووریا کە تورکیا پاڵپشتیان لێ دەکات، لە شەڕ و پێکدادانی نێوان تیرۆریستانی تەحریرولشام و هیزەکانی سووریا بۆ کۆنتڕۆڵی ناوچەکانی هاوێری شەهبا و تەل‌ڕەفعەت کە پێشتر لە بندەستی سەدەفە و ئیدارەی خۆسەری کوردیدا بووە، بەهرە وەردەگرن.

ئەم ناوچانە بە گوێرەی نووسەری یادداشتەکە دەیان هەزار ئاوارەی کوردی لەخۆ گرتووە و ئەم ئاوارانە لە ساڵی ٢٠١٨ و پاش هێرشی تورکیا و ملیشیاکانی سوپای ئازاد بۆ سەر عەفرین و داگیرکردنی، ناچار لە چۆڵ‌کردن و کشانەوە لە ماڵ و زێدی خۆیان بوونە و لە شەهبا و تەل‌ڕەفعەتدا جێگر بوونە و لە پەنایدا هێزەکانی تورکیا و ملیشیا پاڵپشتکراوەکانی لە عەفریندا تووشی تاوانی جەنگی لە دژی کوردەکان، ئێزدییەکان و کنان و لەوان هێرش بۆ سەر خەڵکی مەدەنی و تاڵانی ماڵ و دارایی و ئەشکەنجە و کۆمەڵکوژیی نایاسایی و شوێن‌بزرکردنی خەڵکی و دەستدرێژی سێکسی و گۆڕینی دیموگرافیای ئەو ناوچەیە هاتوون.

مێگان بۆدێت باس لەوە دەکات کە چۆن هێزەکانی دیموکراتیکی سووریا بۆ جارێکی تر و دوای هێرشی تیرۆریستان و ملیشیاکان ناچار لە چۆڵ‌کردنەوەی دوونارەی شەهبا و تەل‌ڕەفعەت هاتووە و ناچار هەمدیسان ئاوارەکان بگوازێتەوە بۆ شوێنی ژێر کۆنتڕۆڵی ئیدارەی خۆسەری کوردی لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا، کەچی بە گوێرەی میدیا خۆجێیەکان و چاودێرانی مافی مرۆڤ هەمان ملیشیاگەلی سوپای ئازاد ئاستەنگیان خستۆتە بەردەم ئەم کۆڕەوە و دەستیان داوەتە ڕفاندنی ئاوارەکان.

بۆدێت لە درێژەدا بە هەڵسەنگاندنی دۆخەکە لای وایە کە هێشتا دیار نییە کە ئەم گۆرانکارییانە چ کاریگەرییەکی لە سەر هەڵوێستی تورکیا هەمبەر بە سووریا و پرسی کورد و لەوان گەرانەوە بۆ سەر پڕۆسەی ئاشتی لەگەڵ پەکەکەدا دەبێت.

ناوبراو بە ئاوڕدانەوە لە ئامادەبوونی هیزەکانی دیموکراتیکی سووریا لە ڕۆژئاوای فورات وەک پرسێکی جێی مشت‌ومڕە بۆ ئەنقەرە، دەڵێ: کشانەوەی کوردەکان لە شەهبا و شێخ مەقسوود دەتوانێ هەندێ لە بەرژەوەندییەکانی تورکیا دابین و دانوستانی زۆربەی تورک و کوردەکان ئاسانتر بکات. بەپێچەوانە، هەندێک چاودێری سیاسی لایان وایە کە تورکیا بەم ئاستە ڕازی نەبێت و هوشدار دەدەن کە تورکیا دەتوانێ کەڵک لە پێشڕەوییەکانی تەحریرولشام و سوپای ئازاد بۆ کردنە ئامانجی هیزەکانی دیموکراتیکی سووریا(سەدەفە) لە مەنبەج وەرگرێت.

سەرۆکی ڕێکخراوی تەوێژینەوەی ئاشتی کوردی لە واشنتۆن باس لەوەش دەکات: بەوەشەوە هیزەکانی سەدەفە و کۆمەڵگای کورد بەوە دڵخۆشن کە مۆڵەتی پاشەکشێی ئاشتی‌خوازانە بۆ پێگەی خۆسەری کوردی لە ڕۆژهەڵات، دەتوانێ هیوای کەمکردنەوەی گوشاری شەڕی و پێکدادانی بە دواوە بێت. چونکە یەکێک لە مەرجە گرنگەکانی بەرپرسانی سەدەفە و ئیدارەی خۆسەری کوردی هەوڵ بۆ گەیشتن بە ئاشتی و کۆتایی‌هێنان بە سەرپێچکاری لە دژی خەڵکی مەدەنی کورد لە ناوچە داگیرکراوەکان و پاشان گەڕانەوەی هێمنی ئاوارەکان بۆ سەر ماڵ و زێدی خۆیانە.

نووسەر لە کۆتاییدا ڕەوتی سەرکەوتووانەی ئاشتی کە دەتوانێ ببێتە هۆی باشتربوونی پێوەندییەکانی نێوان تورکیا و کوردەکان، بە ئاستەنگێک لە بەردەم پێگەی ڕووسیا لە ناوچەدا هەڵدەسەنگێنێت و دەشڵێ: بە ئاشکرابوونی تەواو خالە لاوازەکانی ئەکتەرانی ناوچە، ڕەنگە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بیەوێ پاڵپشتی لە چارەسەریی کێشەکانی نێوان تورکیا و پەکەکە بکات و هاوکات جێگربوونی ئاشتی تورکیا دەتوانێ ئامادەبوونی ئیدارەی خۆسەری کوردی و تاقە سەرچاوە لە سووریا کە ڕێز لە مافی کەمینەکان، ژنان و ئازادی ئایینی دەگرێت، بۆ گەیشتن بە ڕێگەچارەی سیاسی لە قەیرانی سووریادا گەرەنتی بکات و داکۆکی لە هەوڵی هاوپەیمانی دژی داعش بە سەرکردایەتی ئەمریکا بۆ تێکشکاندنی پاوەجێی داعش بکات.

News ID 52977

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha