بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەیادین، سەرۆکی ئەرکانی هاوبەشی ئەرتەشی عێڕاق و جێگری فەرماندەی ئۆپراسیۆنی هاوبەش ئەو وڵاتە سەردانی سنووری سووریایان کرد.
بەرپرسانی عێڕاقی ڕەوتی جێگیر بوونی یەکینە ئەمنییەکانی ئەو وڵاتە لە نزیک سنووری هاوبەشی سووریایان شەێنگیری و چاوەدێری کرد.
محەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕۆژی ڕابردوو لە گفتوگۆی تەلەفۆنی لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ڕایگەیاند: عێراق دەستەوەستان نابێت هەمبەر لێکەوتە مەترسیدارەکانی ڕووداوەکانی سووریا.
سەرۆک وەزیرانی عێراق درێژەی دا: عێراق پێشتر لە تیرۆریزم و ئەنجامی کۆنترۆڵی هەندێک ناوچە لەلایەن گرووپە توندڕەوەکانەوە گەرزی لێدراوە و هەرگیز ئیزنی دووپات بوونەوەیان نادات.
سوودانی هەروەها وێڕای جەخت لەسەر ڕێز بۆ یەکپارچەیی خاکی سووریا و دەسەڵاتەکەی وتی: عێراق هەموو هەوڵی خۆی بۆ پاراستنی ئاسایشی خۆی و سووریا دەخاتە گەڕ.
Your Comment