بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کیمیابارانی سەردەشت کیمیابارانێک بوو کە لە لایەن ھێزی ئاسمانیی عێراقی لە بەڕواری ٧ی پووشپەڕی ١٣٦٦ی ھەتاوی بەرامبەر بە ٢٨ی حوزەیرانی ١٩٨٧ی زایینی بە بەکارھێنانی چەکی کیمیایی لە سەر شاری سەردەشت ڕوویدا.
لەم کارەساتە ١١٠ کەس کوژراون و ٨ ھەزار کەس تووشی مەسموومیەتی گازان سەمی بوون.
بوردمانی کیمیایی سەردەشت جەنایەتێکی جەنگی بوو کە ڕژێمی بەعس لە 7 ی پووشپەڕی ساڵی 1366 ئەنجامی دا و بووە هۆی ئەوەی کە ژمارەیەک لە ژنان و پیاوان و منداڵانی بێ پەنا، شەهید ببن و هەندێکیشیان بریندار ببن.
ئێستاش ئەو زامە ناسۆرە کۆتایی نەهاتووە و هەموو ساڵێک ژمارەیەک لە برینداران و بەرکەوتووانی کیمیابارانی سەردەشت لەو پەڕی ئێش و ئازار و بێبەشی و بێدەنگیدا بە بەرچاوی ئەو وڵاتە ڕۆژاواییە زلهێزانەوە کە چەکی کیمیاییان بۆسەدام حسێنی گۆڕبەگۆڕ نارد؛ گیان لەدەست دەدەن.
ئەو وڵاتانەی کە ئێستا بوونەتە پاگەندەکەری مافی مرۆڤ خۆیان چەکیان بە سەدام دابوو کورد کۆمەڵکوژ بکات.
ئێران دەیان ساڵە داوای کردووە دەبێ هۆکاران و راوێژکاران و هاودەسەکانی سەدام حسێن لە جەنایەتی بۆردومانی کیمیایی سەردەشت و بە کار هێنانی چەکی کیمیایی بە گشتی بناسرێن و سزا بدرێن.
هەروەها ساڵانێکە ، گەمارۆگەلی دژە مرۆڤی ئەمریکا لە بواری دەوا و دەرمان ستەمێکی گەورەیە لە سەر قوربانیانی کیمیایی سەردەشت و ئەمریکا و چەند وڵاتی دیکەی ئەورووپایی لەوانە ئەڵمانیا و هۆڵەندا رۆڵی حاشا هەڵنەگریان بووە لە پڕچەک کردنی ڕژێمی سەدام بە چەکی کیمیایی.
Your Comment