AP ١٤٠٢ پووشپەڕ ٣ ١٣:١٠

جێگری پارێزگاری کرماشان ڕایگەیاند:

دەروازەی شوشمێ پێش جەژنی قوربان دەکرێتەوە

دەروازەی شوشمێ پێش جەژنی قوربان دەکرێتەوە

جێگری پارێزگاری کرماشان بۆ کاروباری ئابووری ڕایگەیاند: پێش جەژنی قوربان، دەروازەی شوشمێ بەڕووی گەشتیاراندا دەکرێتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمڕۆ، جێگری پارێزگاری کرماشان بۆ کاروباری ئابوری، بەڕێوەبەری گومرگی پارێزگای کرماشان و بەرپرسانی خۆجێیی شاری پاوە، سەردانی دەروازەی سنووری شوشمێی نێوان پاوە و هەڵەبجەیان کرد و دواتر لە بەڕێوەبەرایەتیی شارەدێی نەوسود کۆبوونەوەیەک لەبارەی ئامادەکارییەکان بۆ کردنەوەی دەروازەکە بەڕێوەچوو.

عەبدولوەحید محەممەدی، جێگری پارێزگاری کرماشان بۆ کاروباری ئابوری دەڵێت: ئامادەکارییەکان بەرەو تەواو بوون دەچێت و ڕۆژی سێشەممەی داهاتوو دەروازەکە بە فەرمی دەکرێتەوە، کردنەوەی دەروازەکە کاریگەری لەسەر زیاتربوونی هاتووچۆی گەشتیاری و گەشەی ئابووریی ناوچەکە و پارێزگای کرماشان دەبێت.

هەروەها، دوای کردنەوەی دەروازەی شوشمێ بە ڕووی گەشتیاراندا، ئامادەکاری دەکرێت بۆ هاتووچۆی گەشتیاران بە ئۆتۆمبێلی خۆیان.

ڕۆژی یەکشەممە ١٨ی ئەم مانگە قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان سەردانی دەروازەی سنووری شوشمێی کرد و ڕایگەیاند، بەمنزیکانە بەڕووی گەشتیاراندا دەکرێتەوە.

News ID 46365

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha