بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرچاوە ئەمنییەکانی کوردی سووریا ڕایانگەیاند کە کەمێک پێش ئێستا سوپای تورکیا بە درۆن هێرشی کردۆتە سەر باکووری رۆژهەڵاتی سووریا.
هاوکان ئەلمورسەد ماڵپەری سەر بە ئۆپۆزسیۆنی سووریا لە هێرشی درۆنی بۆ سەر ئۆتۆمبێلێکی هێزەکانی هەسەدە لە ڕێگای گوندی تەلشەعیر لە نێوان قامیشلۆ و عاموودا لە دەڤەری حەسەکە هەواڵی داوە.
تورکیا لە سەرەتای ئەمساڵی زایینیەوە 25 جار بە درۆن هێرشی کردۆتە سەر هێزەکانی هەسەدە لە کوردستانی سووریا.
Your Comment